مان گرتنی مامۆستایان له شاری مه‌ریوان
به بۆنه‌ی رۆژی مامۆستا له ئێران دا؛ مامۆستایانی زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران ده‌ستیان دایه مان گرتنێکی هێمنانه و مه‌ده‌نیانه .
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له شاری مه‌ریوانیش مامۆستایان،ده‌ستیان دایه مانگرتن له به‌رده‌م ئیداره‌ی فیرکردن و بارهێنانی ئه‌م شاره .
ئه‌م مانگرتنه کاتژمێر 9ی سه‌ر له‌به‌یانی ده‌ستی پێ‌کرد تا کاتژمێر 12 درێژه‌ی هه‌بوو .
له ئاکام دا یه‌کێک له مامۆستایان بڕیارنامه‌یه‌کی له 13 بهندداخۆێندهوه که مامۆستایان به چه‌پڵه‌ڕێزان، پێشوازیان له یه‌ک به‌یه‌کی به‌نده‌کان ده‌کرد .
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌ی بڕیارنامه‌که:
-
ئازادکرانی مامۆستایانی گیراو
-
ڕاگرتنی بڕیاری ده‌رکردن و دوورخستنه‌وه‌ی مامۆستایان
-
ڕێگه‌دان بۆ دامه‌زراندنی پێکهێنانی شۆڕایی سینفی مامۆستایان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
-
گۆرینی فاکته‌ره‌کان و شێوازی هه‌ڵبژاردنی مامۆستایی نموونه
-
هه‌لبژارده کردنی به‌رپرسان و مودیرانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
-
پێکهێنانی بانکی فه‌رهه‌نگیان
-
کۆتایی هێنان به که‌ش و ههای پۆلیسی و ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئاسایشی له چوارچێوه‌ی خوێندگا و ئیداره
-
لابردنی قه‌ده‌غه‌یی وتووێژ له‌گه‌ڵ مێدیاکان
-
تێکه‌ڵ کردنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و زانستی باڵا
-
به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می یه‌کگرتوو و هاوشێوه‌ی مووچه
-
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ندی 13ی یاسایی کێشه‌ی ئیداری
-
ناڕه‌زایه‌تی نیشاندان له‌به‌رانبه‌ر سووکایه‌تی به تاقمێک له هاوکارانی مامۆستا له لایه‌ن کۆمیته‌ی سووته‌مه‌نی شارستانی مه‌ریوان
-
ئاماده‌بوونی بێ یه‌ک و دووی هاوکارانی مامۆستا له به‌رانبه‌ر پارله‌مانی ئێران له ڕۆژی سێشه‌ممه 18ی بانه‌مه‌ڕی 1386


+ نوشته شده در پنجشنبه سیزدهم اردیبهشت ۱۳۸۶ ساعت 1:2 توسط عه‌دنان هونه‌روه‌ر
|
ناو: عه‌دنان هونه‌روه‌ر