پیرۆزباییه‌کی گه‌رم و گووڕ له خۆم ده‌که‌م به بۆنه‌ی هاتنی به‌هارێکی تر به سه‌ر ژیانمدا ... ئه‌م ساڵ به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی پێشوو که به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه ته‌نانه‌ت پیرۆزبایه‌کی وشکیشم دانه‌ده‌نا .. له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مده‌زانی جیاوازی پاره‌که و ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوو بۆ من چیه .. ئیتر شیاوی ئه‌وه‌م نه‌ده‌زانی پیرۆزبایی له خۆم و له خه‌ڵکیش بکه‌م .. به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌ست ده‌که‌م به سێ هۆ ئه‌م نه‌ورۆزه جیاوازه بۆم ...
یه‌که‌م : با هه‌ر خۆم بزانم
دووهه‌م : با که‌س نه‌زانێ
سێهه‌م : له‌وانه‌یه خۆشم باش نه‌زانم (زۆر به جیدی مه‌زانن)
به‌م هۆیه نادیار و شاراوانه‌وه له ئه‌مڕۆوه تا ساڵی داهاتوو پشوویه‌کی یه‌ک ساڵه به خۆم ده‌ده‌م !!! رۆژگارێک " په‌یڤ"مان کرده‌وه قه‌د به مێشکم دا نه‌ده‌هات که رۆژێکیش دێت و ده‌رگای ئه‌م ماڵه داخه‌م یان لانیکه‌م پشوویه‌کی یه‌ک ساڵانه به خۆم بده‌م...
به‌ڵێ.. ته‌نها بۆ ساڵێک.. خۆ ساڵ هه‌ر هیچ نیه.. به‌تایبه‌ت بۆ کورد کات هه‌ر مانای نیه... هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ده‌ستی گه‌رمی ئه‌و که‌سانه ده‌گووشم که دێنه لای "په‌یڤ" و به ده‌ستی به‌تاڵه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.. داوای لێبووردن ده‌که‌م له‌و که‌سانه‌ی کامێنت داده‌نێن و و‌ڵامیان ناده‌مه‌وه... (ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه ، کامێنتهکانیان ناخوێنمه‌وه)..
چه‌ند بابه‌تێکی نیوه و ناچڵ به ده‌ستمه‌وه بوون که دایان ده‌نێم بۆ ساڵی داهاتوو.. بۆ کوردان به‌رده‌وام مێژوو و کاره‌ساته‌کان دووپات و چه‌ندپات ده‌بنه‌وه .. بۆیه هیچ کام له بابه‌ته‌کانی منیش به پێی ئه‌م یاسایه که‌ڕوو (که‌ڕه‌کیفه) هه‌ڵناهێنێ.. جا قه‌یدی چیه ساڵی داهاتوو دایانده‌نێم .. به‌ڵکوو تا ئه‌و ده‌میش توانیم "په‌یڤ"یش بکه‌م به مه‌ڵپه‌ڕێک و خۆم له لکاندن به "بلاگفا"وه رزگار بکه‌م..
دیسانه‌وه پیرۆزباییه‌ک له خۆم و له هاورێیانم ده‌که‌م.. باوشێک خۆشه‌ویستی بۆ ئازیزانم.. جارێ لای ئێوه خۆش..
.........
بۆنه‌کان ، به تایبه‌ت بۆنه‌ی هه‌شتی مارس ؛ رۆژی جیهانی ژنان هه‌لێکه بۆ قۆزتنه‌وه و ده‌سته‌به‌ر کردنی ئازادی و مافه‌کانی ئافره‌تان له‌م سه‌رده‌مه دا ..که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵێ 1908 به مان گرتنی ئافره‌تانی کارگای چنینی شاری نیویورک ده‌ستی پێ‌کرد . دوا به دوای ئه‌م مانگرتنه له ساڵی 1910 به‌دواوه‌وه ئه‌م رۆژه به ناوی رۆژی جیهانی ژنان ناو زهد کرا .
ئێستا له ته‌واوی جیهان دا هه‌وڵ ده‌درێ بۆ سڕینه‌وه‌ی مافه زاڵه‌کانی پیاو سالاری که به ناوی دینه‌وه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا (ژنان) به کاری ده‌هێنن ..
له دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له عێراق به گشتی و له کوردوستان به تایبه‌تی ، سه‌ره‌ڕای ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌کی زۆر ، به ته‌واوی هه‌وڵێکی چڕ و پڕ هاته ئاراوه بۆ ساز کردنی وڵاتێکی دیموکراتیک و شارستانیانه ... که‌چی رۆژ له دوای رۆژ خه‌ڵکی هه‌ستیان به بۆشاییه‌ک ده‌کرد و به‌رده‌وام خۆزگه‌یان ده‌خوارد بۆ گه‌ڕانه‌وی بار و دۆخی به‌عس و جه‌نابی سه‌دام حوسین !!!
کلتووری به‌عسی به ده‌یان ساڵ خه‌ڵکی چه‌وسانده‌وه و ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ش له ناو خوێنی خه‌ڵک دا ریشه‌ی داکووتا و ئێستا به ته‌واوی خه‌ڵکی جیا له‌وه‌ی خۆیان حه‌ز له دیکتاتۆریه‌ت ده‌که‌ن ؛ به‌ڵکوو خۆشیان پێیان خۆشه دیکتاتۆرێکی بالا ده‌ستیان هه‌بێ ...
گرووپه ئیسلامیه‌کان (زرقاوی ، انصارالسنة ، القاعده و ...) تۆقاندن و ترساندن و ته‌قینه‌وه و کوشتار و سه‌ربڕین سه‌ری هه‌ڵدا ... شێوه زاره‌کی و قسه‌ی سهرکۆڵانان گۆڕا بۆ ئه‌م وشانه (جیهاد و محاربه و قوربانی و به‌هه‌شت و جهحهنهم)...
ئاکامی ئه‌م تووند و تیژیانه گه‌شته ئاستێک که رۆشنبیران و لاوان به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو وڵات به‌ده‌ر بوون . گه‌نده‌ڵی ئیداری و سیاسی و ئابووری په‌ره‌ی سه‌ند . منداڵان و ژنان یه‌که‌م قوربانی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه بوون . منداڵانی سه‌رشه‌قام و هه‌تیو زیادی کرد . بێوه‌ژن و ژنانی بی خان و لان به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کرد . تا گه‌یشته ئاستێک ، وڵاتێک که هه‌مووان دڵیان پێ خۆش کردبوو ، به ناوی گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهان ناسرا . بوو به وڵاتێک مه‌کۆی خه‌مان . کانگای چه‌وساندنه‌وه . بوو به مه‌یدانی کێ به‌ر کێی وڵاتانی زل هێز و گرووپه ئیسلامیه‌کان . له لایه‌کی دیکه‌ش وڵاتانی دراوسێ که هه‌ستیان به ئازارێکی تاقه‌ت پڕووکێن ده‌کرد ، ده‌ستیان دایه ، ده‌ستێوه‌ردان و گێره شێوێنی ...
ئێستا ئه‌م وڵاته ( به‌تایبه‌ت رووی قسه‌م به‌شی کوردوستانهکهیهتی) بووه به وڵاتێکی فره حیزبی ، فره نه‌ته‌وه‌یی ، فره رێکخراوه‌یی ، فره چاپه‌مه‌نی ، فره میدیایی ، فره به‌رپرسایه‌تی ، و فره چه‌وساندنه‌وه و فره کۆیلایه‌تی ....... هتد . به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له وڵاتانی دیکه‌وه کۆیله و که‌نیزک روویان هێنا له کوردوستان.. وڵاتێک که پێشتر پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان ، خۆێنیان بۆ خه‌ڵات کرد بوو .. ئه‌مجاره ئه‌مانیش ده‌ستیان دایه ئه‌نفال کردنی ژنان و لاوانی عه‌رب و ئه‌فریقایی و فلیپینی ... ئیتر ئێستا له ماڵه‌کان به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو کۆیله و که‌نیزک به‌دی ده‌کرێ و رۆژ له دوای رۆژ نه‌ریت و کلتووری کۆنی عه‌ره‌به پێپه‌تیه‌کانی هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ پێش ئێستا ده‌بووژێته‌وه.. لووتکه‌ی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌سه‌ند کردنی یاسای فره‌ژنی له په‌رله‌مانی کوردوستان دا !!!!
ئیتر سه‌رهه‌ڵدانی بانده‌کانی گه‌نده‌ڵی و کڕێن و فرۆشتنی و به کرێ دانی ژنان به تایبه‌تی به ده‌ستی به‌رپرسانه‌وه ، لایه‌نێکی دیکه‌ی ئه‌م پرۆسه‌ی چه‌وساندنه‌وه با بوه‌ستێت..
تووند و تیژی دژ به ژنان به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر په‌ره‌ی سه‌ند.. خۆسووتاندن ، خۆ کوشتن ، یان کوشتن به بیانووی نامووس و پارێزگاری له مرۆڤێک که ده‌بێ خۆیی به نامووسی مرۆڤێکی تر و خودایه‌کی تر به ناوی پیاو بزانێ ؛ رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و لووتکه هه‌نگاو هه‌ڵێنێ...
ئه‌وا ئێستا رۆژی جیهانی ژنانه و مانۆڕی میدیاکان بۆ پیرۆزبایی و باس کردن له‌م رۆژه مێژوویه ده‌ستی پێ کردوه .. ده‌س بۆ ده‌می هه‌ر به‌رپرسێک یان هه‌ر که‌سی مه‌دنی ده‌به‌یت ئه‌م رۆژه پیرۆز ده‌کات و بۆنه ده‌گێڕن و نووقلانه و گوڵ و جێژنانه دا به‌ش ده‌که‌ن .. ته‌واوی ئه‌م مانۆڕانه بۆ دڵخۆشکردن و له خشته بردنی ژنانه .. که به‌م گۆڵ و شیرینیانه پێیان بڵێن تۆ هه‌ر بن ده‌ست و ژێر ده‌سته‌که‌ی خۆمی .. تۆ مانای ژیانی به‌ڵام ژیانی ژێر ده‌سته‌یی و کۆیلایه‌تی ... تۆ مانی شه‌یتان و ناپاکی و گه‌نده‌ڵیت و من مانای خودایی و سه‌روه‌ری و پاکیم ...
ئه‌م هه‌شتی مارس تا ئه‌و هه‌شتی مارس پیرۆزباییه‌ک و ئیتر هیچ .....
ئاخر خۆ خڵه‌تاندن تا که‌ی ! ؟ تا که‌ی ! ؟ تا که‌ی ! ؟ تا که‌ی ! ؟ تا که‌ی ! ؟ تا که‌ی ! ؟ تا که‌ی ! ؟
.........

عه‌تا نه‌هایی: من چیرۆکنووسێکی کوردم. ئه‌مه له هه‌مان کاتدا که خۆناساندنێکی کورت و ساده‌یه، باری بهرپرسیایهتییهکی قورس و گرانیشه، بهرپرسیایهتییهکی به‌رامبه‌ر خۆم، وه‌ک مرۆڤێک که قه‌راره جاریک بژیم و حه‌زده‌که‌م له‌م ماوه‌ی کورته‌ی ژیانمدا به‌رامبه‌ر به بڕیاری سه‌خت و دژواری داهێنان و نووسین و گێڕانه‌وه ، به‌رامبه‌ر به بیر و ئه‌ندێشه و خه‌م ، داڵغه و پرسیاره‌کانم. به‌رامبه‌ر به خه‌ون و روئیا و فهنتازییهکانم وه‌فادار بم .
له‌هه‌مان کاتیش‌دا بهرپرسیایهتییهک به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵکانه‌ی که له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژیم . به‌رامبه‌ر به‌و نه‌ته‌وه که کێشه و گرفت ناته‌بایی و ناته‌واییه‌کانی، کێشه و گرفتی منه . به‌رامبه‌ر به‌و مێژووه که مێژووی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای باب و باپیرانی من و ، مێژووی هه‌وڵ و تێکۆشانی منه . به‌رامبه‌ر به .......... .
کاک عه‌تا له ساڵی 1339ی هه‌تاوی له شاری بانه له دایک بووه .
بنه‌ماڵه‌یان چوار که‌س بوون. دایکی کاک عه‌تا وه‌ک له نووسراوه‌کانی دا ده‌رده‌که‌وێت کاریگه‌ریه‌کی زۆری له سه‌ر داناوه، تا راده‌یه‌ک له رۆمانی "گوڵی شۆڕان" به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئاوڕی له ژیانی دایکی و فرمێسکه شاراوه‌کانی داوه‌ته‌وه .
کاک عه‌تا شانزه ساڵان بووه، که وه‌رده‌گیرێ بۆ په‌یمانگای مامۆستایان (دانشسه‌رای سه‌ره‌تایی)به بڕوای خۆیی ئه‌مه یه‌که‌م هه‌نگاو بوه بۆ ده‌رچوون له جه‌غزی بازنه‌ی باوکی و نیزامی باوکایه‌تی..
وه‌ک خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه :" من له خه‌ڵوه‌تی به ڕواڵه‌ت سارد و سڕی شه‌وان و رۆژانی ده‌هه‌ی سێیه‌می ته‌مه‌نم ، له ناو قه‌ره‌باڵغی ده‌یان و سه‌دان که‌سی زهنی که هه‌ر کامیان بۆ خۆیان که‌س یان کۆمه‌ڵه که‌سێکی واقعی ده‌وروبه‌ریشم بوون و به‌رۆکیان ده‌گرتم که ژیان و سهربووردهیان بگێڕمه‌وه، یه‌که‌م چیرۆکه‌کانم نووسی".
یه‌که‌م چیرۆکی به ناوی "دوو که‌ڕه‌ت دوو" بوه که تا کوو ئێستا وه‌ک زۆر چیرۆکی تری ئه‌و سه‌رده‌مه بڵاوی نکردوهتهوه .
به‌رهه‌مه‌کانی کاک عه‌تا بریتین له‌مانه
- به‌رهه‌مه رۆمانه‌کان : گوڵی شۆڕان . باڵنده‌کانی ده‌م با
- به‌رهه‌مه چیرۆکه‌کان : زریکه . ته‌نگانه . ئه‌و باڵنده برینداره که منم
به هۆی ئه‌و ناحه‌زی و ناته‌واوی و رهشاییانهی ژیانی ده‌وروبه‌ری که گه‌مه‌ی تێدا کردوه و مه‌ینه‌ت و تاریکی له نووسراوه‌کانی به‌دی ده‌کرێ که وه‌ک خۆیی ده‌ڵێ به نووسه‌رێکی تاڵ و ره‌شبین و ته‌نانه‌ت نهیهیلستم تاوانبار کراوه!! وڵامی ئه‌م که‌سانه‌ی به‌م شێوه‌یه داوه‌ته‌وه" من نامهه‌وێ خه‌یانه‌ت له خۆم و که‌سانی ده‌وروبه‌رم و مێژووی پڕ لهنامورادی نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌م. ناتوانم و راستیه‌که‌شی بڵێم نازانم" .
دیسانه‌وه ده‌ڵێ:" چیرۆک نووس داهاته‌ی جیهانی ، چیرۆکه‌که‌یه‌تی. من وه‌ک ته‌جروبه و ئه‌زموونی خۆم ، چاک یان خراپ ، سه‌رکه‌وتوو یان تێکشکاو، به هۆی گێڕانهوهکانمهوه خۆم ده‌ناسم و له خۆم و خه‌م و خۆزگه و داڵغه‌کانم ده‌گه‌م. من به هۆی چیرۆکه‌کانمه‌وه خۆم و مرۆڤه‌کانی ده‌ور و به‌رم ، دۆخ و سه‌رده‌مه‌که‌م که‌شف ده‌که‌م . له زۆربه‌ی کارهکهمهکانمدا که‌سێک له دووره‌وه ، له شوێنێکی دیار و نهدیارهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، تا شوناسی پارچه پارچه بووی خۆی کۆ بکاته‌وه . کێم ؟ چیم به سه‌رهاتوه؟ به‌ره‌و کۆی ده‌چم؟خه‌م و داڵغه‌ی ده‌سته به‌ر کردنی شووناس ، خه‌م و داڵغه‌ی درووست کردنی بوون. خه‌م و داڵغه‌ی دروست کردنی بوون ، خه‌م و داڵغه‌ی وڵام دانه‌وه به‌و پرسیارانه قورس و گرانه.....".
کاک عه‌تا له ئاخری نووسراوه‌که‌ی دا که بۆ به‌رنامه‌ی سۆمه‌ر پراترا(وته‌بێژی هاوینه)ی رادوی ده‌وڵه‌تی سوید نووسیوه؛ باسی ئه‌وه ده‌کات که پێی خۆشه باس له زۆر بابه‌تی تر بکات که رۆژێک ده‌بێت بیانڵێته‌وه . ئه‌ویش ئاوڕدانه‌وه له خه‌مێکی قووڵی تر که خه‌می ژنانه...
ئه‌م چه‌مکه‌ش به‌وه ده‌زانێ که گه‌ڕان له شوین که‌شف و دۆزینه‌وه‌ی قووڵایی خه‌م و ئازاره‌کانی ژن به به‌شێک ده‌زانێ له ته‌جره‌به‌ی گه‌ڕان له شوین که‌شف و دۆزینه‌وه‌ی خودی خۆیی..
هه‌روه‌ها داستانی ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆکانه شه‌رمه‌زار ده‌کات که پیاوان زۆرترین هه‌وڵ بۆ سه‌رکوتکردنی لایه‌نی رۆح و ژنانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها زۆرترین هه‌وڵیش بۆ سه‌رکوتکردنی لایه‌نی پیاوانه‌ی ژنه‌کان ده‌ده‌ن. له درێژه‌ی ئه‌م باسه دا ، باس له نگریسترین سیسته‌می که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌کات که ژنان تێیدا مل کز و شه‌رمن نین . و به خۆسووتاندنێک ته‌سلیم نه‌بوونیان به راستیه تاڵه‌کان ده‌بینێت و به هێمای راسان و به‌رخۆدان و به‌رگری ده‌زانێت .
کورده گیان:هیوادارم که‌سانی وه‌کا کاک عه‌تای خاون بیر و قه‌ڵه‌م پانتایی ئه‌م کوردستانه ره‌نگینه به‌ره‌و ، دونیایه‌کی پر له ئاشتی و ته‌بایی و خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌کان به‌رن.
.........
شاری بانه، به‌رده‌وام ده‌مخاته‌وه بیری چیرۆک نووسی بانه‌یی کاک عه‌تا نه‌هایی!! و فستیوالی چیرۆک نووسان و کۆمه‌ڵێک دۆستانی بهئهمهگم..
شاری بانه که ئه‌مڕۆ ده‌توانی بڵێت شارێکی وڵاتی چینه. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده که‌ل و په‌لی چینی تێدایه که هه‌ست ده‌که‌یت وه‌کوو کوردێک نامۆ بیت له ناو ئه‌م هه‌موو که‌ل و په‌له دا که به‌سه‌رت دا رژاوه و له لایه‌کیشه‌وه گیرفانی خه‌ڵکی لیپاو لیپی پاره کردوه..
له‌مانه واز دێنم و ده‌چمه‌وه بۆ لای کاک عه‌تا، که توانیمان سه‌ردانێکی بکه‌ین...
کاک عه‌تا نه‌هایی پیاوێکی ره‌زاسووک و خوێنگه‌رم و قسه خۆش هاته به‌رچاوم به دونیایه‌ک نهێنی که له ناخی دا حه‌شاریدا بوو که په‌یتا په‌یتا جگه‌ریه‌کی ده‌کرد به سه‌ریانا.. زۆر خۆماڵیانه و کۆردانه پێشوازیی لێ کردین...
سه‌باره‌ت به ته‌نز لێم پرسی که بۆ چی کورد ته‌نز نووسی به توانای نیه.. به روانگه‌یه‌کی جوانه‌وه وڵامی دامه‌وه.. کوتی:" ته‌نز له خۆ‌یا نووسراوه‌یه‌کی مودڕنه و هی کۆمه‌ڵگایه‌کی مودڕنه. ئه‌ڵبه‌ت نکوولی ناکرێ له‌وه‌ی که ئێمه‌ی کورد ده‌ست بکه‌یت به بن باخه‌ڵی هه‌ر پیاو یان ژنێکی به‌ته‌مه‌ن ده‌یان به‌سه‌رهاتی ته‌نز و قسه‌ی نهسهقیان پێیه.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت کورد هێشتا نهگیشوهته ئه‌و ئاسته‌ی که بتوانێ له گه‌ل ته‌نز دا پێک بێت. جگه له رشته‌ی مرواری مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی و چێشتی مجێو‌ر ئه‌ویش تا راده‌یه‌ک! که بڵی ته‌نزه ئیتر شتێکی وه‌هامان نیه بتوانین په‌نجه‌ی بۆ درێژ بکه‌ین.. ده‌بێ کورد ئاستی ره‌خنه‌ی بباته سه‌ه‌روه و به‌رده‌وام به چاوێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه چاو له ژیان بکات.. ئیتر خۆیی له خۆ ڕا ته‌نز و ته‌نزکار سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.."
ئه‌م بهرکووڵهم دانا (ده‌متان نه‌سووتێ)هه‌وڵ ده‌ده‌م له پۆسته‌کانی داهاتووم دا به تێر و ته‌سه‌لی ژیان نامه‌ی کاک عه‌تای نه‌هایی باس بکه‌م...
.........
خۆ دۆعاتان له بیر ماوه، دۆعایه‌ک که بوو به قوربانی کلتووری کۆنه‌په‌رستانه‌ی کورد. کوردی خاوه‌ن ته‌کنه‌لۆجیای مه‌لا و شێخ و نووشته و جنۆکه، کورد قه‌د واز له خۆی ناهێنێ و به‌رده‌وام کاره‌سات به سه‌ر خۆیدا دێنێ. ئه‌م وێنانه‌ی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستم که بینی به ته‌واوی بێزم له خۆم و له کورد ده‌هات و ئێستا که خه‌ریکم ئه‌م دێڕانه به کوردی ده‌نووسم؛ شه‌رم ده‌مگرێ که بڵێم منیش کوردم.. دڵته‌زێنه، دڵته‌زێن، شهرمهساریه شه‌رمه‌ساری......

به رۆژانه ده‌یان کاره‌ساتی له‌م چه‌شنه ده‌بینین وه‌ک ئه‌یوب که به‌ده‌ستی باوک و باوه‌ژنه‌که‌ی بوه قوربانی، دۆعا که بوو به هێمای به‌رخۆدان و نه‌سره‌وتن بۆ سڕینه‌وه‌ی وشه سیخناخه‌کانی شه‌ره‌ف و نامووس و غیره‌ت..
هه‌روه‌ها مردن به شێوه جیاوازه‌کانی به‌ربارانکردنی ژنان، خۆسوتاندنی ژنان و خۆکوشتنیان. شوکردنی سیغه، قه‌یره مانه‌وه، له‌شفرۆشی یان شوو به‌سه‌ر هه‌وێدا کردن... ئه‌مانش خۆی بۆ خۆیی چیرۆکی نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵگا (کۆمه‌ڵه‌گا )که‌مانه..
ئه‌وا ئه‌مڕۆش شیلان له ته‌مه‌نی زۆر منداڵیه‌تی دا له بچووکترین و ناسکترین ئه‌ندامی له‌شیه‌وه ده‌ست به بڕینی ده‌که‌ن، تا کوو رۆژێک سه‌ریشی به سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه لابه‌ن..
هه‌رچه‌نده قورئان و حه‌دیسه‌کان له به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژیانه دا که به ناوی خه‌ته‌نه کردن ناوی هه‌یه، بێ ده‌نگ بوه به‌ڵام له به‌رانبه‌ر کڕین و فرۆشتنی ژنان و بێ بایه‌خ کردنیان و دوانیان وه‌ک پیاوێک دابنرێ و چواریان به شاهید وه‌ر بگری و تا ئه‌و راده‌یه که بڵێت الرجال قوامون علی النساء (پیاوان له ژنان مه‌زن تر و باشترن)بێ ده‌نگ نه‌بووه و به‌رده‌وام ده‌ستی داوه‌ته کۆیله کردنی ژنان.. جا ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایه‌ت و ده‌یان ئایه‌تی دیکه که به‌رده‌وام به گۆی ژن‌دا خۆێندوویانه، به گۆی پیاودا بیانخوێندایه و بۆ نمونه بیانکوتایه (النساء قوامون علی الرجال)، پیاو هه‌ست و بیر و بۆچوونی سه‌باره‌ت به ده‌قه ئاسمانیه‌کان چ ده‌بوو.
ناپه‌رله‌مانی ناحکومه‌تی ناهه‌رێمی ناکوردوستان به داخه‌وه له ژێر نائالای نائیسلام ده‌ستی کرد به په‌سه‌ند کردنی نایاسایهک که بوو به هۆی شانازی ناموسڵمانه‌کان ... ئه‌ویش په‌سه‌ند کردنی نایاسای فره ژنی...
ئه‌م نایاسایه هه‌رچه‌نده به دڵی بازێک نه‌بوو. به‌ڵام به دڵی هه‌زاران پیاوسالار بوو، هه‌ر بۆیه به بزه‌وه خه‌ریکن هێلکه گوونیان ده‌ساون ...
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌ک بوو ناموسڵمانه‌کان له ده‌ستی ناحکومه‌تی ناهه‌رێمی ناکوردوستان دڵێکی خۆشیان نه‌بوو، و به‌رده‌وام ئاخیان بۆ به‌عسیه‌کان و سه‌دام حوسه‌ین هه‌ڵده‌کێشا!! ئه‌وا ئه‌م جاره چاوی کوێریان به ناحکومه‌تی ناهه‌رێمی ناکوردوستاندا هه‌ڵات و ئه‌م مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنیه دڵخۆشی کردن که هێشتا ئیسلام نمردوه!! هه‌ر بۆیه مه‌لاکان به‌رده‌وام له ماڵپه‌ره‌کان و له میدیاکان دا ده‌ستیان داوه‌ته پاساو دانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی..
ئه‌ی بوو ناپارلهمانتارهکانی ناحکومه‌تی ناهه‌رێمی ناکوردوستان، دانانیشن و یاسایه‌ک ده‌ر ناکه‌ن دژی ئه‌م دهستریژیانه که به سه‌ر منداڵانی به‌سته‌زمانی کورد دا دێت.. بۆ گۆی خۆیان لێخنیوه و هه‌ست به‌م ئازاره نامرۆڤایانه ناکه‌ن؟؟ ئاخۆ ناڵه و زریکه‌ی ده‌یان شیلان نه‌گه‌شتبیته لای عه‌دنان موفتی؟؟
به‌ڵام وه‌رن با شیلان و سه‌دها شیلانی دیکه له بیر نه‌که‌ین.. وه‌رن با قۆڵی بۆ هه‌ڵماڵین بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌ک که قوربانی ژنان و کچان رابگرین و وه‌ک ئینسانێک چاویان لێ بکه‌ین نه‌ک وه‌ک ئامێرێك بۆ رابواردن، یان وه‌ک نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تیه‌ک...
ئه‌م وێنه‌ی شیلانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت:" که من شیلانم من ئه‌و حوریهم که له دویی ده‌گه‌ڕێن، من ئینسانم، من مافی ژیانم هه‌یه، چێژ وه‌ر گرتنم له مه‌گرنه‌وه...با منیش نه‌بم به دۆعا.. ترس و دڵه‌راوکێ مه‌خه‌نه دڵمه‌وه . با هه‌ر له منداڵیه‌وه هه‌ست به‌وه نه‌که‌م که ئاژه‌ڵێکم به ناوی نامووسی باوک و براکه‌م و ده‌بێ ئاگام له خۆم بێت ئه‌گینا ده‌بم به دۆعا..............."
.........
له ژیانم دا پێم خۆش نه‌بووه چۆله‌که‌یه‌کیش بکوژرێ. به‌ڵام نازانم بۆ پڕ به دڵ پێم خۆشه له‌و فه‌له‌ستینیانه ده‌کوژرێ!!
له‌وانه‌یه پێوه‌ندی هه‌بێ به‌وه که ئه‌و فه‌له‌ستینیانه له کاتی به ته‌عریب کردنی که‌رکووک، چۆن سه‌دام حوسه‌ین ده‌هات و ئه‌وانی ده‌هێنا وه‌ک عه‌ره‌بێک ده‌ستیان ده‌گرت به سه‌ر ماڵ و سامانی کوردان دا.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، ئاخر خۆ نه‌ته‌وی ئیسراییلیش مافی خۆیه‌تی که له سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه شوێنێکی هه‌بێ بۆ ژیان کردن.. وه‌ک مێژوو ده‌ری ده‌خات ئه‌و وڵاته‌ی که ئه‌مڕۆ فه‌له‌ستینیه‌کان و ئیسراییلیه‌کان له سه‌ری مشت و مڕیانه هی هه‌ردووکیان بووه و پێکه‌وه ژیاون تا کوو ئیسلام هاته نێویانه‌وه و ئیتر ئه‌و جووله‌کانه‌ی که نه‌یانویستوه ئایینی ئیسلام قه‌بووڵ بکه‌ن، ده‌رکراون به‌ڵام دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و دیارده‌ی هولوکاست گه‌ڕانه‌وه زێدی باب و باپیرانیان که ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه..
ئه‌وه‌تا له ژێر سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی جیهانی دا ئه‌وا ئێرانیش خۆیی کردوه به برابه‌ش.. جا جه‌نابی برابه‌ش ئه‌گه‌ر پێت ناخۆشه ئیسلام له ناو بچێت!! خۆ هاوسێکهیشت (باشووری کوردستان) موسڵمانن ده‌ی ئه‌وان بۆ تۆپ باران ده‌که‌یت و خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تانی ناوچه سنووریه‌کان راو ده‌نێیت....
ئاخۆ داڵده‌یه‌ک هه‌بێ بۆ ده‌رباز بوون له‌م ئیسلام و له‌م برابه‌شانه...
.........
جێژنی قوربان و نه‌ریتی کۆنی گه‌ردن ئازایی و قوربانی کردنی ئاژه‌ڵ، له بریتی مرۆڤ لای موسڵمانان!!


.........
دوێنێ رۆژی خوێندکاری زانکۆ بوو له ئێران دا. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه "هێزه ئینتزامیهکان"به هاوکاری بنکه‌ی په‌روه‌رده کردنی مامۆستای شاری ورمێ به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ به‌ڕیوه بردین!! له‌م رێ‌و ره‌سمه شکۆداره‌دا سه‌ردار "که‌ره‌می" ده‌ستی کرد به لێک دانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئامریکا هه‌ر له کۆنه‌وه له‌و ده‌مانی که ئامریکا و شۆره‌وی وه‌ک دوو زل هێز نێرهکهرایهتیان ده‌کرد.... هێنای هێنای پێوه‌ندی دایه‌وه به شۆڕشی گه‌لانی ئێران و که‌نداوی کورد(که چه‌واشه‌یان کردوه به کنداوی فارس یان که‌نداوی عه‌ره‌ب) هه‌روه‌ها کێشه‌ی عیراق و ئه‌فغانستان و ... هتد .
دواتر ئامه‌ژه‌ی به‌وه دا ، له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو زل هیزی و سوپای ئه‌مریکی و دۆستانی؛ ئێمه‌ش چه‌نده توانا و هێزمان هه‌یه و ئێمه‌ش جیا له نێرهکهرایهتی، کهڵهگایهتیشمان زیاتره...
جیا له‌مانه‌ش له راست و چه‌په‌وه سه‌ربازه‌کانی ئیمامی زه‌مان له جه‌نابی "سه‌ردار" وێنه‌یان هه‌ڵده‌گرت وئه‌ویش خۆیی قۆز ده‌کرد و به لاچاو سه‌یری له‌پ تابه‌که‌ی به‌رده‌می ده‌کرد...
به‌ڵام خۆزگا رۆژێک بۆم روون بوایه‌ته‌وه که رۆژی خویندکار چ پێوه‌ندیه‌کی بوو به "هێزه ئینتزامیهکان"وه!!
.........
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
دیسان واده‌ی زستانه و هه‌ڵفڕینی نرخی ته‌ماته...
ده‌ک به‌زیاد نه‌بی چ خۆراکێکی.. ده‌ڵێی به‌س بۆ کورد داتاشراوه.. یه‌عنی ته‌ماته نه‌بێ کورد ئه‌مرێ له برسا!!
ده‌گێڕنه‌وه کابرایه‌کی کورد ده‌چێته لای دوکتورێک، دوکتور پێی ده‌ڵی ئه‌م ده‌وایانه سه‌رله به‌یانی پێش ناشتا، ئه‌وه‌یان نیوه‌ڕۆ دوای تێر بوون.. ئه‌وه‌ی دیکه‌یان پێش خه‌وتن بیانخۆ..
کابرا لێ تێک ده‌چێ و هیچی لێ تێناگا.. هه‌ر بۆیه ده‌ڵێ جه‌نابی دوکتور! به‌س پێم بڵی پێش ته‌ماته بیانخۆم یان دوای ته‌ماته !!
.........
| مريوانيها با بمب گوگلي به دفاع از هويت درياچه شهرشان ميروند |
![]() به گزارش كوردنيوز ، اين وبلاگ نويسان كه معتقد به تحريف نام درست اين درياچه هستند با راه اندازي صفحه ای به آدرس lakezarivar.blogfa.com قصد دارند وقتی کاربران كلمه زرێوار، زریوار و Zarivar را جستجو مي‌كنند وارد اين صفحه شده و با اين جمله روبرو شوند که "درياچهاي كه شما جستجو كرده ايد در هيچ جايی وجود ندارد چراكه نام صحيح آن زرێبار بوده و هميشه زرێبار باقی خواهد ماند." همچنين در اين صفحه به جستجوگران توصيه می شود تا با كليك برروي لينك جستجوي اسم درست اين درياچه به دو زبان فارسي و كردي در گوگل و مطالعه كتابهاي تاريخي متقاعد شوند که نام صحيح اين درياچه ، زرێبار(كوردي) ، زریبار (فارسي) وZeribar است نه زرێوار، زریوار و Zarivar . طراحان اين بمب گوگلي در تلاش هستند با دعوت از ساير وبلاگ نويسان جهت لينک (پيوند) دادن به اين صفحه در وبلاگ های خود و جستجوی مداوم آن در گوگل و باز کردن مکرر وبلاگ ، اين صفحه را براي جستجو برای اصطلاح زرێوار، زریوارو Zarivar به صدر فهرست گوگل منتقل کنند. اين اولين اقدام هماهنگ و گسترده وبلاگ نويسان كرد در واکنش به مسايل مختلف در اينترنت است. دریاچه زریبار در يك نگاه |
منبع:www.kurdnews.ir
.........
آن زمان که انسان کوه نشینی را رها کرد و رو به مدنیت آورد.. آن زمان که اکوسیستم دست خورد و زندگی شروع شد.. از آن زمان، سنگ های کوههای جاده‌ی مریوان _ سقز هر سال باران تیرهای را از چهرهشان پاک می کنند.. سنگ های دوران های اولیهی زمین شناسی از قعر زمین بالا آمدهاند.. کوه به ستوه آمده است.. ستیغ کوه دارد به جلگه می رسد.. این‌جا سلاخ خانه‌ی رودخانه و درختان است.. بهار زیبای "سرشیو" نوید زخم عمیق دوباره‌ی جان کندن را به این سنگ ها و مردنی تدریجی را به پشتهها و پرندگان می دهد.. این‌جا هر سال با آمدن بهار، طعم مرگ، بوی مرگ، زخم جانکاه بولدوزر و لودر و
کمپرسورها بر طبیعت زخم دیده سنگینی می کند.. این‌جا جاده‌ی ابریشم نیست، این‌جا دیوار عظیم چین نیست، این‌جا تونل مانش نیست، این‌جا جاده‌ی هزار ساله‌ی مریوان_سقز است.. این‌جا افق معنا ندارد، این‌جا ابدیت معنا ندارد، انتها معنا ندارد، این‌جا آسمان فرو ریخته است، این‌جا هوای تیره فراوان و گلههای پرندگان در ناامیدی هستند.. این‌جا پارکینگ لودر و بولدزر و کمپرسورهای زمانه است و هر سال رانندگانشان با آمدن بهار دستگاه های عظیم راه سازیشان را از پارکینگ بیرون می آورند و باز هم نوید بهاری دگر و سالی دگر با هزاران مسافر چشم به راه انتها..
مسافرانی که از سال ها پیش بین شهرهای سقز _مریوان مسافرت کردهاند همواره به دیدن این صحنههای پر از خشم بولدوزر و لودر و خاکسترهای سر به فلک کشیده، عادت کردهاند.. همواره به دیدن رودبارهای خون افشان، به دیدن آبشارهای پر از آه و حسرت و جوشش سادگی روستاییان عادت کردهاند.. هر سال به دلیل توقف های اجباری که به منظور (مثلا)خاک برداری و لایه روبی کردن مسیر جاده برای مسافران پیش می آید؛ بسیاری از مسافران از دانشجویان و سربازان گرفته تا بیمارانی که به منظور معالجه به سوی شهرهای شمال غرب کشور_به خصوص تبریز_، عازمند. این توقف های اجباری باعث شده است که به موقع به سرویس مورد نظر خود نرسند و با تأخیرهای چند ساعته به سر مشکلاتشان برسند.. 
آری..جاده‌ی ابریشم مریوان_سقز سالهاست که مورد بهرهبرداری مسؤلان قرار گرفته است.. هر سال با بهرهای فراوان و بهتر !!! هر سال با بودجه‌ی فروان و کار اندک، سال را به فصل باران می سپارند و پروژه بهرهبرداری شده، را برای سال آینده وا می گذارند.. اما هنوز هیچ بهرهای برای مردم در بر نداشته است!! هر سال بهرهای فراوان و بهتر برای مسؤلان و شرارههای انزجار مردم از مسؤلان فزون تر ...
بحث مسافر ک‌ش های درجه 3 بحث دل به دریا افکندن هاست.. بحث مینی بوس های از رده خارج، با تاریخ مصرفی زنگار زده.. بحث مینی بوس های نعش ک‌ش، در حکم شترهای از کاروان برگشته، خسته و رنجور، مینی بوسهایی که سال های متمادی است که طلوع خورشید را در آغوش و غروب خورشید را در این دو شهر به سر منزل نشاندهاند.. شب و روز و زمستان های برفی و راه صعب العبور را با جان دل
خریدهاند.. نه تنها مسافر ک‌ش بودهاند، بلکه بارکش و حتی حیوان ک‌ش هم بودهاند..
آری این‌جا نه تنها برای مینی بوسها بلکه برای انسانها زمان ایستاده است.. راه انتها ندارد.. آری این‌جا گوشهای ناشنوا فریاد سکوت بغض آلود جاده و سنگ و کوه و درختان و مسافران را نمی شنوند.. این‌جا تراژدی وار به تاریخ می پیوندد..
.........

دیتنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌م باته‌وه بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی که چۆن بۆ کڕینی تۆپ یان ئیسفاڵت کردنی حه‌وشی قوتابخانه ده‌بوایه ده‌س و دامێنی منداڵان ببوایه‌ین و ئه‌وانیش ده‌س به دامێنی باوکانیان ببوایه‌ن و تا کوو هه‌ر قوتابیه‌ک به هه‌زاران بۆڵه بۆڵی باوکی بیتوانیایهت 200تمه‌ن یان 500تمه‌ن له باوکی بسێنێت ... تا ئه‌و پاره‌یه ده‌گه‌یشته ده‌ستی قوتابخانه هه‌زاران تف و له‌عنه‌ت و شه‌کره جوێنیان بار ده‌کردین .. به‌م کاره‌یان ده‌گووت "همکاری اولیا و مربیان" جا وه‌رن سه‌یری ئه‌م هه‌واڵه بکه‌ن هه‌ر بڵێن گرانیه و وشکه ساڵیه و ده‌یان تڕه‌هاتی دیکه..
رۆژنامه‌ی "خورشید" له ژوماره‌ی رۆژی دووشه‌مه 15 رهزبهرساڵی 87ی هه‌تاوی دا ئاماژه به‌وه ده‌دا که بڕه پاره‌ی مزگه‌وته‌کان 5 قات ده‌بێته‌وه!!!!! که به‌م 5 قات بوونه‌وه‌یه ئه‌م ساڵ 600میلیارد ریاڵ واته 60،000،000،000 تمه‌ن... که دابه‌ش ده‌کرێ به سه‌ر 20هه‌زار و 66 مزگه‌وت دا. هه‌ر مزگه‌وتێک نزیک به 3میلیونی به‌ر ده‌که‌وێ (بۆ ساڵێک) ئه‌مه له لایه‌ک... له لایه‌کی دیکه‌وه جه‌ماعه‌تی ئه‌لقاعیده‌ش هه‌رخه‌ریکی مزگه‌وت به‌خێو کردنن... له لایه‌کی ئه‌و لاتریش هه‌ر بتهه‌وێت بۆ نمونه تۆزێ ده‌سکاری دیوارێکی مزگه‌وتێک بکه‌یت، ده‌یان سواڵکه‌ر ده‌خه‌نه ناو خه‌ڵکی بۆ پاره کۆ کردنه‌وه...
خه‌ڵکی که بۆ قوتابخانه‌ی منداڵه‌که‌یان به شه‌ڕه‌وه شتێکیان ده‌دا... ده‌س ده‌که‌ن به لا گیرفانیان دا له به‌ر چاو ئه‌م و ئه‌و که به‌ڵێ، خه‌ڵکی بزانن من خه‌ریکم "باقیات الصالحات" ده‌نێرم بۆ سه‌ر پرده‌که‌ی "صراط"!!!!!!!!!!
.........
ئازارێکی سه‌رسووڕهێنه‌ر پایتا په‌یتا پال به هه‌ناسه‌مه‌وه ده‌نێ؛ و وه‌ک هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ خۆیی ده‌خاته ده‌ره‌وه...
هه‌ست به ئازارێکی پڕووکێنه‌ر ده‌که‌م... هه‌ورێ چڵکن سه‌رتاسه‌ری له‌شمی داگرتووه... دۆڕاندن سه‌ری تێکردووم .. زۆر کات به زۆر له‌شم له سه‌ر قاچم بار ده‌که‌م.. تا راده‌یه‌ک که به ته‌واوی له سه‌ر جمگه‌کانی له‌شم کاریگه‌ری هه‌بووه.. له‌رزینی ده‌سته‌کانم زیاتر و زیاتر بووه.. هیچم پێ ناکرێ بۆیان به‌س سه‌یریان ده‌که‌م هه‌ستیش به‌وه ده‌که‌م، که خه‌ڵکی چۆن به‌زه‌یان دێته‌وه پێم دا و له روویان نایه بڵێن ئه‌رێ کاکه! بۆ وا ده‌ستت دهلرزی و تووشی شه‌قشه‌قه هاتووی له‌م ته‌مه‌نه که‌مه دا..
دڵم بووه‌ته مه‌کۆی خه‌مان... رۆژ نیه له‌م مه‌مله‌که‌تی اللهاکبره دا ده‌یان که‌س نهکووژرێت، ده‌یان که‌س بڕیاری سێداره‌یان بۆ ده‌رنه‌چێ، ده‌یان که‌س نهفرۆشیهت، ده‌یان که‌س گورچیله‌ی خۆیان نه‌فرۆشن، ده‌یان که‌س له‌ش فرۆشی نه‌که‌ن، ئه‌ویش بۆ چی؟
ته‌نیا بۆ تێر کردنی زگێکی برسی!!!
بایه‌خی مرۆڤ و ده‌عبا وه‌ک یه‌ک وایه، بایه‌خی هێستر و مرۆڤ وه‌ک یه‌ک وایه _هه‌ر وه‌ها که له یه‌کێک له ئاوایه‌کانی مه‌ریوان دا کچێک‌یان گۆڕیوه‌ته‌وه به هێسترێک!!!؟؟
له‌م مه‌مله‌که‌تی _مستضعفان و پابرهنگان_ دا قه‌ڵه‌م بایه‌خی نیه ، نووسین بایه‌خی نیه، کتێب بایه‌خی نیه، رۆژنامه بایه‌خی نیه، رۆژنامه نووسیش تاوانباره وڵاتێک که پر بێت له درۆ و دزی و حیزی و به‌رتیل و ده‌یان شتی تر؛؛ زیندوو مانه‌وه و دیتنی ئه‌م دیمه‌نه ناحه‌زانه بۆ خۆی سه‌دان هونه‌ره...
ئیتر تێر کردنی زگی منداڵه‌کانت، پۆشته و په‌رداخ کردنی جل و به‌رگیان بوه‌ته ناسۆرێک، (ئه‌ڵبه‌ت ته‌نیا بۆ چینێک)..
ئه‌وه‌تا ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رده‌وام خه‌ڵکی هان ده‌ده‌ن بۆ هاتنه سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگ دان و به‌رده‌وام خۆیان به خه‌م خۆری چینی بن دست و بێ ده‌ره‌تان له قه‌له‌م ده‌دا !!! هه‌ر یه‌که‌یه‌ک له‌و (با بڵێن) نوێنه‌رانه‌ی خه‌ڵکی له په‌رله‌مان دا بڕی 100 میلیون تمه‌ن پاره‌یان وه‌ک وام پێ دراوه ئیتر جاران که شه‌هرامی جه‌زایه‌ری ببوه بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زاران، ئه‌وا ئه‌مڕۆکه ته‌واوی نوێنه‌رانی مه‌جلیس هه‌ر یه‌که‌یان شههرامێکن..
راده‌ی جاشیه‌تی بۆ حکوومه‌تی ناوه‌ندی و القاعده و حیزبه‌کان و ته‌نانه‌ت بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیش رۆژ له دوای رۆژ له به‌رز بوونه‌وه دایه. له‌م وڵاتی (مستضعفان و پا برهنگان)دا... سه‌دان که‌س مل که‌چی ده‌وڵه‌ت و حیزبه‌کانن و له سه‌ر مووچه و جیفه‌ی ئه‌وان خه‌ریکی کاسه لێسین و دروشمی بژی کۆیلایه‌تی یان به‌رز راگرتوه..
به‌رده‌وام له سه‌ر تا سه‌ری مێژوو دا چینێک له کۆمه‌ڵگا بوونه‌ته به‌ردی ژێر هاڕه‌ی ئاش و ده‌سته‌یه‌کی تر به‌هره‌ی ئاشه‌که‌یان خواردوه.. چینی هه‌ژار خه‌بات گێڕ بوون و ، چینی ده‌وڵه‌مه‌ندان _ وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن _خه‌بات پارێز بوون و له سه‌روی حکوومه‌ته‌وه بوون ..
جا به ده‌س ئه‌م هه‌موو ناسۆر و برین و ئێش و ئازارانه‌وه قه‌تاریش ده‌س ناکه‌وێ خه‌مانی پێ بار که‌یت.........
.........

.........
له به‌ر ده‌رکی یه‌کێ له رۆژنامه‌فرۆشه‌کان "سروه"سه‌رنجی راکێشام. په‌لم هاویشت و به‌نییه‌تی جاران و به‌یادی یاران له ئامێزم گرت. سروه ئه‌و سروه‌یه نه‌مابوو که ساڵه‌کانی 1988 و 89 هێز و وره و تینی ده‌خسته دڵمه‌وه... وه‌ک فرچک و هه‌وێنێک بوو بۆ من، که مێشک و هه‌ستم پێ زاخاو ده‌دا. به‌داخه‌وه هه‌ر زۆر گۆرابوو له‌ڕ و لاواز و بێ ده‌ره‌تان. نه ده‌ب ده‌به و گه‌ب گهبهیهی جارانی بوو. نه هومێدێکیش بۆ درێژه‌ی خه‌باتی ساڵانی دور و درێژی!!! زۆرم به‌زه‌یی به خۆم و به سروه‌ی ئازیز دا هاته‌وه. به ناچاری 500 تمه‌نم بۆ خه‌رج کرد، تا کوو بیره‌وه‌ریه‌کانی ساڵانی دوور و درێژم بۆ زیندوو بکاته‌وه .. به‌ڵام هه‌ر زووخاوی ده‌رخوارد دام.. ده‌ک به‌زیاد نه‌بێ ئه‌م وه‌زعه ئاخر سروه و دوو ژوماره (258-259) له 74 لاپه‌ڕه‌دا و نیوه‌شی فارسی بێت یانێ چی؟؟؟؟!!!
به‌راستی،
سروه‌ش، هه‌ر سروه‌ی قه‌دیم!.........
وه‌ڵاهی وه‌بیلاهی و تیلاهی و میلاهی ئه‌وه‌نده گێره و کێشه زۆره نامپه‌رژێ جار و بار سه‌ردانی ئه‌م کولانهیهش بکه‌م.. ئه‌م ماوه‌یه ئه‌وه‌نده له دوایی خانوودا گه‌ڕاوم ئه‌ژنۆم سواوه.. نه‌ک بڵێی له‌م شاره زه‌به‌لاحه‌دا (ورمێ )خانووی تێدا نیه بۆ کرێ. به پێچه‌وانه خانوو زۆرن به‌ڵام به هۆیی گه‌مارۆ نه‌گبه‌ته‌ی که سه‌ر ئێران که‌وتوه شته‌کان و پیداویستیه‌کان رۆژ له دوای رۆژ له فڕین دان .. و ته‌نها چینی مووچه خۆر و کرێکار دهفلهقێنێ.. سه‌نته‌ره‌کانی کڕین و فرۆشتنی خانوو و به‌کرێدان ده‌میان گۆتره‌یه، هه‌رچی به ده‌میان دا هات ئیتر ئه‌وه نرخه‌که‌یه‌تی...
ره‌مه‌زانیش وه‌ک قۆرت له‌م ناوه‌دا وه‌ک دێوی قات و قڕی و شپرزه‌یی سه‌ری هه‌ڵداوه و هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌رۆژوو نین به‌ڵام ئه‌مه ئیتر بیانوویه‌کی چاکه بۆ سه‌رمایه‌داران که نرخی پێداویستیه‌کان به‌رز که‌نه‌وه و ده‌وڵه‌تیش هیچ گوویه‌کی پێ ناخورێ..
"فوڕم اقتصادی خانواده"یان داناوه بۆ که‌ر کردنی خه‌ڵک؛ که ئیمه چه‌نده واین له بیری ئێوه‌دا خه‌ڵکی له بنکه‌کانی دانه‌وه‌ی ئه‌م فوڕمانه رۆژانه به ده‌یان جار به شه‌ڕ دێن وا ده‌زانن ده‌وڵه‌ت هه‌ر ئه‌م درۆیه نکردوه.. وا ده‌زانن ئه‌و کۆمه‌ک خه‌رج (یارانه) ئێستا وا له گیرفانیان دایه..
به‌رقیش(کاره‌با) هه‌موو رۆژێک چاویک ئه‌ترووکێنی له خه‌ڵک و ئه‌روات و رۆژانی وا هه‌یه به رۆژ 2 کاتژمێر و شه‌ویش 2 کاتژمێر خۆیی ده‌شارێته‌وه.. ئیتر به‌رنامه‌ی ناوه‌کی پیتاندیومی یورانیوم ده‌ڵێن بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی خوازانه ده‌یان هه‌وێ!! ئه‌م مه‌به‌سته بۆ که‌ی ده‌گاته به‌رۆ .. یان مه‌گه‌ر بۆ قه‌بری باوکیان...
"جه‌نه‌تی" ئیمام جومعه‌ی تاران فهڕڕڕڕڕڕڕڕڕموویانه:"خه‌ڵکی ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌م گرانیه سه‌ر سووڕهێنهرهدا سه‌بر و خۆراگری له خۆیان پیشان بده‌ن... "
.........
رۆژی 25/8/2008 له ورمێوه رۆشتین بۆ سه‌قز، بۆ به‌شداری له حهوتهمین مێهره‌جانی شانۆی کوردی.......
وه‌ک پێشتریش رۆشتبوومه فستیواله‌کان ده‌مزانی چونکا ژنان بۆڵه بۆڵی زۆر ده‌که‌ن باشترین شوێنیان بۆ دابین ده‌که‌ن و ئێمه‌ش کولانهیهکمان بۆ ده‌دۆزنه‌وه.. جا هه‌ر وه‌هاش بوو.. ژنانیان برده هوتێل و پیاوانیشیان برده قوتابخانه‌یه‌ک.. هه‌ر له شه‌وی هه‌وه‌ڵ تا ئاخری فستیواله‌که که سێ رۆژی خایاند له گه‌ل گرووپه‌که‌ی ورمێ شێوم ده‌خوارد و ده‌ڕۆشتمه‌وه بۆ لای براده‌رانم له نێو شاری سه‌قز .. چوونکا تاقه‌تی جگه‌ره له‌مژینی ئه‌وان و تا سێ و چواری شه‌و نه‌خه‌وتن و خه‌ریکی پاسوور و هیندێ شتی قۆڕی دیکه‌م نه‌بوو بۆیه هه‌ڵاتم..
له شاره‌که‌نی سه‌قز و مه‌هاباد و بۆکان و ورمێ و دێهلۆران و قووچان گرووپه شانۆیه‌کان به‌شداریان کردبوو..
من کارم به‌وه نیه کێ به یه‌که‌م ئه‌کته‌ر ده‌رچوو، کێ به یه‌که‌م ده‌رهێنه‌ر دهرچووو هتـ..د..
ئه‌و شتانه‌ی به لامه‌وه سه‌رنج راکێش بوون بۆتانی باس ده‌که‌م و به‌س:
ناو بژیوانان سێ که‌س بوون . دووانیان کرماشانی و یه‌کێکیان مه‌هابادی. دڵنیام ئه‌و ده‌قه شانۆیانه که به سۆرانیه‌کی تۆخ و تا راده‌یه‌کیش موکری پێشکه‌ش ده‌کرا ئه‌و ناو بژیوانه کرماشانیانه لێی تێ نه‌گه‌شتوون .. چوونکا به‌رده‌وامیش به فارسی قسه‌یان ده‌کرد و ته‌نانه‌ت دوو وشه‌ی زاراوه‌ی خۆیانم لێ نه‌بیستن..
......
ده‌قی شانۆی قووچان هه‌ر فارسی بوو.. ئیتر نازانم چۆن ده‌توانین بڵێین هاوزمانانمان له قووچان و خوراسان!!! له‌وانه‌یه هاودڵمان بن به‌ڵام هاوزمان؛ چێ عه‌رز که‌م..
......
کابرایه‌کی مه‌ستیان دانا بوو بۆ وه‌ک پێی ده‌ڵێن 'ئینتزامات'ی ده‌رگای هات و چۆی ژنان که بوو به بایس ئه‌وه هه‌رایه‌ک و تهشقهڵهیهک ساز بکات..
......
له رۆژی کۆتایی فستیوالهکهدا به‌ڕێوه‌به‌ری فستیواله‌که قسه‌یه‌کی دۆڕاند که دڵنیام له ده‌می هه‌ڵخزا!! کوتی جه‌نابی 'نه‌جار'پارێزگاری کوردستان 12 میلیون تمه‌نی خه‌ڵاتی فستیواله‌که کردوه.. ئیتر له بیری چووبوه‌وه شوورای شار و فه‌رمانداری و ئیرشاد ئیسلامی چه‌نده‌ی دیکه‌یان پاره داوه به‌م فستیواله.. چوونکا له ئێرانا ئه‌م جۆره پووڵانه هه‌ر له ژێر لچه‌وه ده‌خورێ و ئیتر که‌س به که‌س نیه.. ئه‌م هه‌موو پاره‌یانه به ده‌سته‌وه بوو له قووتابخانه‌ی خۆڕایی دهیانخهواندین و له ناحه‌زترین ریستوران دا خۆراکیان ده‌داینێ؟؟؟
......
'محمد علی کشاورز' ئه‌کته‌ری به ناو بانگی سینه‌مای ئێران به‌شدار بوو به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی له زنجیره‌ی 'پدرسالار' به‌شداری کردبوو هه‌ر بانگیان لێ ده‌کرد 'پدرسالار عزیز'هه‌رچی وه‌ها بانگیان ده‌کرد ، وام ده‌زانی گه‌له شه‌ق له من ده‌که‌ن ..
......
ئه‌م سێ رۆژه ده‌سکه‌وتی باشی بۆ من هه‌بوو ؛ زیاتر گه‌ل هونه‌ری شانۆ و سیناریو و ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنان دا ئاشنا بووم ..
.........
دوایین مۆڵه‌ت بۆ ناردنی وتار 24ی گه‌لاوێژی 1387ی هه‌تاوی (2008.08.15)ه. سمیناره‌كه ڕۆژی 8ی خه‌رمانانی 1387 (2008.08.29) به‌ڕێوه ده‌چێت..
ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سمینار
- كوردستان، مه‌ریوان، كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی ـ هونه‌ری، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان.
ته‌له‌فوون: +98 875 330 11 54 (كاتی پێوه‌ندیگرتن: هه‌موو ڕۆژ 4 تا 7ی پاش نیوه‌ڕۆ)
فاكس: +98 875 330 11 55
- ناونیشانی پۆستی بۆ ناردنی وتاره‌كان: مه‌ریوان, سندوقی پۆستی 187 ، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان.
- ناونیشانی وێبلاگی سمینار: www.ferheng.blogfa.com
- ناونیشانی پۆستی ئه‌لكترۆنی (ئیمهیل): ferheng.info@gmail.com
.........
' پێنــووس ' بۆ منداڵان
پێنووسه‌که‌ت ههڵگـــــــره تێنووسه‌که‌ت پڕۆکـــــه
پیت و وشه‌ی جوان رێخـه ئاوێته‌ی خوێنی دڵ که
بڵـی ئه‌وه‌ی نیزامـــــــــه که دوژمنی کوردانـــــه
هه‌مووی له من حهرامــه فه‌رمووده‌ی با پیرانمــه
بڵــێ له‌م کوردستانــــــه له سه‌ر ئه‌م نیشتمانـــه
پێنووسه‌که‌م ئاڵامــــــــه عه‌شقی وڵات له لامــه
دهیپارێـزم گیـانمــــ ـــــه تا دونیــا بهردهوامـــــــه
سه‌وڵاوا
20ره‌شمه‌ی 80ی هه‌تاوی
.........
له ژیانی خه‌ڵکی لای ئێمه ، که وڵاتانی پێشکه‌وتوو پێمان ده‌ڵێن جیهان سێهه‌م ، یه‌کێک له ئامێره سه‌ره‌کیه‌کانی رابواردن 'تۆم'ه .. ژنی به‌رده‌رکه نشینی لای ئێمه _که هه‌لی چالاکیان زۆر که‌مه_ یان پیاوی به‌تاڵی لای گوێسه‌بان و سه‌ر حه‌وز و سه‌ر شه‌قامه‌کان !! له کاتی بێ ئیشی دا زۆربه‌یان په‌نا بۆ شه‌وچه‌ره به تایبه‌ت تۆمه ڕه‌شه ده‌به‌ن. .
نازانم راده‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م شته ناحه‌زه لای خه‌ڵکانی وڵاتانی دیکه چۆناوچۆنه .. به‌ڵام له‌وه‌ی دڵنیام که باشترین ئامێری رابواردن جیا له کامپیوتر و گۆڤار و رۆژنامه‌کان ئه‌گه‌ر تۆم بێت به شێوه‌یه‌کی جوان ده‌یخۆن و ژێر پێ و شوێنه گشتیه‌کانی پێ پیس و پۆخڵ ناکه‌ن..
.........
نازانم سه‌باره‌ت به نێرگه‌له یان قلیان چه‌نده زانیاریتان هه‌بێ زانیاری وه‌ها نه ، که له کوێ دروست کراوه یان یه‌که‌م جار کێ دروستی کردوه.. به‌ڵکوو سه‌باره‌ت به ئیشی نێرگه‌له .. 
به بڕوای من NGO کان به گشتی تاڕاده‌یه‌ک وه‌ک نێرگه‌له، شان به شانن و له یه‌ک ده‌چن .. ئه‌گه‌ر نێرگه‌له بۆ چه‌ند ساتێک که‌سیک هه‌بی جوان مژی لێ بدات و سكڵ و ئاوی بۆ دابین بکات زۆر به جوانی ده‌بووژێته‌وه .. ئه‌نجومه‌نه‌کانیش وه‌هان.. ئه‌گه‌ر که‌س یان که‌سانێک هه‌بن هه‌ست و ئه‌وین و خۆشه‌ویستی زمان و کو‌لتوور و نیشتمانیان له دڵدا بێت .. به‌ره به‌ره ده‌بووژێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ش نه‌مان که شێعرێک وتارێک یان بۆنه‌یه‌ک ساز بکه‌ن .. ئیتر ئه‌مێنێته‌وه و خۆڵه‌مێشێک و ناوێک..
جیا له‌مانه‌ش ئه‌ندامان ده‌ست ده‌که‌ن به خراپه کووتن له‌م و له‌و و له خۆیان و هه‌ر وه‌ها تاوانبار کردنی یه‌کتر.. فڵانی جاشه.. فڵانی کۆمه‌ڵه‌یه.. فڵانی پ.ک.ک یه .. فڵانی حیزه هه‌ر له به‌ر کچان ده‌هاته ئه‌نجومه‌ن.. فڵانی دزه هه‌موو پاره‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵلوشی..
ئه‌و که‌سانه‌ش که به دڵه‌وه ئیشیان کردوه ، به ده‌یان تۆمه‌تی دیکه ده‌که‌ونه به‌ندیخانه و سزا و ئه‌شکنجه و هتـــــــد...
.........
هه‌بوو، نه‌بوو، بێجگه له مازوو هیچ که‌س نه‌بوو.. مازوو ئه‌و بوونه‌وه‌ره بوو که خۆیی حه‌شار دابوو له گۆره‌ویه‌کان دا... هه‌ر که‌س ده‌هاته لای لێی ده‌پارایه‌وه و دیگووت "وه‌ره ده‌رێ مازوو.."
مازوو هیچ که نه‌ده‌هاته ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ئه‌م گۆره‌وی و ئه‌و گۆره‌وی به هه‌ڤاڵانی خۆی ده‌کرد.. له ناکاو شۆڕش تێک چوو.. مازوو بزر بوو.. مازوو له پڕیک گوم بوو نه له مهسنجر نه له بلاگه‌که‌ی نه له نێو گۆره‌ویه‌کان دا ده‌رنه‌که‌وت..
مازوو بوو به کاریزما.. هاوڕێیانی بۆنی به‌رد و ئاو و کانیاو و مووچه و مه‌زرایان ده‌کرد و به‌رده‌وام گۆره‌ویان ده‌کڕی که به‌ڵکوو له نێو یه‌کێکیان دا بیدۆزنه‌وه..
به‌ڵام وا ئێستا مازوو سێ مانگه دیار نیه؟؟!! ئاخۆ چی به سه‌ر هاتبێ؟؟!!
به‌ڵام مازوو گیان! به راستی بێ تاقه‌تت بووین!! هیوادارم له پێشدا نه‌گیرابی ئه‌گه‌ر گیراوی زه‌نگ بده بۆ (لوله بازکنی)، دواتر هیوادارم نه‌مردبی!! ئه‌گه‌ر مردبی ئیتر هیچمان له ده‌ست نایه‌ت.. چونکا نهوتوانی وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌ک بنووسی هه‌ر خۆم چاکم کرد که وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌کم نووسی..
ئه‌و دوو مریشکه‌ش (سه‌رخڕ و سه‌ره‌خه‌ر)که بانگه‌وازم بۆ کردن و هه‌ر نه‌هاتنه‌وه چاک بزانن، وه‌ک تۆیان پێ ناکرێ.. که خۆیان بکه‌ن به کاریزما.. به‌ڵام جارێ ئاگام لێیانه، که چۆن له‌م کون و قوژبنانه‌دا هه‌لده‌ترووشکێن بۆ هێلکه کردن؟؟ ئه‌م جاره ئه‌گه‌ر نه‌یه‌نه‌وه؛ ئاو کوڵاتوو ده‌که‌م به سه‌ریان دا و ئاوه رووتیان ده‌که‌م.. و فاتێحایه‌کیان بۆ داده‌خه‌م.. (به‌ڵام به ئه‌سته‌م دایده‌خه‌م نه‌وه‌ک بشکێ..)
به‌ڵام مازوو گیان ! وا ئێستا که سێ مانگه نه‌ماوی به‌ڵێن ده‌ده‌ین به خۆت و مانیفسته‌که‌ت، به‌ڵێن ده‌ده‌ین به ماڵه چۆڵ و هۆڵه‌که‌ت .. به‌ڵێن ده‌ده‌ین به قه‌شمه‌رئاوای سه‌ربه‌رز.. که رێگا و ئامانجی به‌رزت بپارێزین.. دوژمنانیش چاک بزانن که ئه‌گه‌ر هه‌زاری وه‌ک تۆ و ئه‌و دوو مریشکه‌ش (سه‌رخڕ و سه‌ره‌خه‌ر)نه‌مێنن، ئه‌وا به ته‌نێ خۆم ئاوایی ده‌پارێزم و ناهێڵم به‌ر (کوچه تراشی) بکه‌وێت..
به بۆنه‌ی خۆشه‌ویستی مازووه‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌شم له "قه‌شمه‌رئاوا" دا داناوه..
.........



هاتن به ده‌سی خـۆم نه‌بوو هێنـایانـم
ده‌رچوونه ده‌ریش چۆن و که‌یه؟ نازانم
سه‌د خۆزگه نه‌هاتبام ، نه‌چووبام ، نه‌ببام
له‌م گێـره و کێشـهدا ڕه‌حه‌ت با گیانــم
"خه‌ییام"
.........
من و خوێندنه‌که‌م(3)
ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی مامۆستایانی شه‌هید ره‌جایی شاری ورمێ له ساڵی 1360ی هه‌تاوی، یه‌عنی گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌که‌ی ئێران و عێراق کراوه‌ته‌وه. ئه‌م ناوه‌نده که تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌ی مامۆستایه، وه‌ک باقی ناوه‌نده‌کانی ئێران بریتیه له چه‌ند شوقه‌یه‌ک وه‌ک جێگای نووستنی قوتابیان، که بۆ هه‌موو شتێک ده‌بێ ته‌نیا بۆ حه‌وانه‌وه نه‌بێ، چوونکا هه‌ر ژوورێک حه‌فده تا بیست که‌سی تێدا ده‌ژی.
شوێنی خواردنهکشمان تاراده‌یه‌ک پیس و پۆخڵ، چێشتهکانیشمان که ئیتر هیچ باسیکی ناوێ که چه‌نده ناحه‌زن به‌ڵام چوونکا زۆربه‌ی نیمچه مامۆستاکانی داهاتوو له چینی لاخوار و که‌م ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگا هاتوون،(یه‌کێک نه‌زانێ خۆم بورژوام) وه‌ها ده‌می بۆ ده‌ته‌قێنن و ده‌س به‌رز ده‌که‌نه‌وه شووکرانه بژێری ده‌که‌ن ئه‌ڵێت چێشتیان نه‌خواردوه هه‌ر ئه‌م چێشته گه‌رم کراوانه نه‌بێ.. چایه‌که‌شی پریان کردووه له کافوور و زه‌ردی زه‌رده... وه‌ک شێخ ره‌زا(ع) ده‌فرمێ:"چایه‌که‌ی مامه غه‌فورم ئه‌وه‌نده زه‌رده به دوو تڕ گه‌رم ده‌بێ" به‌ڵام ئه‌م چایه به یه‌ک تڕیش گه‌رم ده‌بێ..
چه‌ند که‌سێکمان ویستمان له بارودۆخ و گرانی خوارده‌مه‌نیه‌کان ناڕه‌زایه‌تییه‌ک ده‌بڕین، هێج که باری خواردنه‌کان هه‌ر فه‌رقی نکرد به‌ڵکوو خواردنی نیوه‌ڕوان که پێشتر به 1000تمه‌ن بوو، کردیان به 1200 تمه‌ن!! "بۆ ریش چووین و سمێڵیشمان نا له‌بانی"...
کتێبخانه‌یه‌کی سوونهتیشمان هه‌یه که به ره‌وشی کۆن ئیداره ده‌کرێ و هه‌ر قووتابیه‌ک بیهه‌وێ په‌رتووکێک وه‌ر بگرێ ئه‌بێ ئه‌وه‌نده به ناو فایله‌کان دا بگه‌ڕێ که له بیریشی ده‌چێته‌وه بۆ چی هاتووه..
شوینی وه‌رزش و یاری کردنمان ئه‌وه‌نده دواکه‌وتووانه‌یه که ته‌نانه‌ت بێزم دێت هه‌ر باسیشی لێ بکه‌م.. تۆپێک ده‌ده‌نه ده‌ستمان و ئاده‌ی ده‌سه به‌ش بکه‌ن به‌تێکرا مامۆستایانی 22 تا 45 ساڵانمان شوێن تۆپ ده‌که‌وین، وه‌ک منداڵیمان که به‌رده‌وام مامۆستای وه‌رزشمان ئه‌م کاره‌ی ده‌کرد، لێره‌ش دا هیچ فهرقیکی نه‌کردوه.. ئیتر فێر کردنی ته‌نانه‌ت چۆن شه‌ق لێدانێکشمان نیه.. له کاتی تاقیکردنه‌وه‌مان دا ده‌بێ به سه‌ر شلنگێک(سۆنده)یه‌ک هه‌ڵ به‌زین و داخه‌ینه‌وه له ماوه‌ی 30چرکه‌دا.. ئه‌مه‌ش یاری و وهرزشهکهشمان!!!!!
ناوه‌رۆکی وانه‌کانی ئێمه که خه‌ریکی خوێندنی لقی 'دینی و عه‌ربی'ن زۆربه‌یان باسی 'کلام و فلسفه و عرفان و تفسیر و سیره‌ی پیامبر و معصومین' به‌زۆریش له بیرۆکه‌کانی 'مطهری و طباطبایی' که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن... وه‌ک ههوێنێکش تۆزێک عهرهبێشمان پێ ده‌ڵێن که قه‌ناحه‌ت هه‌بێ ئه‌و ده‌مانه‌ی که له دوا ناوه‌ندی بووم پتر عه‌ره‌بیم ده‌زانی تا ئێستا !!!!
مامۆستاکانیشمان وه‌ک شێوازی مامۆستاکانی ئێران زۆربه‌ی کات به ده‌س ئه‌م بێسه‌وادی ئێمه‌وه گیر ده‌که‌ن و له وڵام دانه‌وه دا ده‌مێننه‌وه.. بۆ نمونه یه‌کێکیان رۆژێک ده‌هه‌ویست باسێکمان بۆ بکات به‌ڵام قوتابیه‌کان رازی نه‌ده‌بوون به‌و شته‌ی که مامۆستا ده‌ی کووت.. هه‌ر بۆیه مامۆستا به ناچاریه‌وه کووتی:"ئێوه خۆ له من موسڵمان تر نین؟؟ سه‌رمان سڕ مابوو له‌م شته که وتی.. درێژه‌ی پێدا و کوتی:"ئاخر من ریشم هه‌یه و ئێوه نیتانه" !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
له ئێران دا له به‌ر ئه‌وه‌ی که خوێندن تا راده‌یه‌کی زۆر بێ بایه‌خ بووه، یان باشتره بڵێم ئاستی وه‌رگرتنی مه‌دره‌ک له پێشکه‌وتن دایه؛ تا راده‌یه‌ک که هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک سێ- چوار ماسته‌ر(لیسانس) بێکاریان هه‌یه که له کیسه‌ی بابیان ده‌خۆن.. هه‌ر بۆیه هاتن به‌ره‌و رووی ئه‌م ناوه‌ندانه به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر له په‌ره سه‌ندن دایه. چوونکا هه‌ر قوتابیه‌ک که دێت بۆ ناوه‌ندی بارهێنانی مامۆستا هه‌ر له هه‌وه‌ڵی ده‌رس خوێندن، تاکوو سی ساڵ دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ریکی ده‌رس کووتنهوهیه، مووچه‌ی هه‌یه.. ته‌نیا مه‌رجێک بۆ درێژه دان به مامۆستای ئه‌وه‌یه که وه‌ک مه‌ڕ سه‌ر داخه‌یت و کارت به کاری که‌س و هیچ شتێکه‌وه نه‌بێت و تا سه‌ر ئێسقان گه‌مژه‌ش بیت.. ئه‌گه‌ر له‌مه زیاتر بیرێکی ترت هه‌بێ، بڕاوت هه‌بێ که وه لات ده‌نێن ئه‌گه‌ر 20ساڵیشت کار کرد بێ!!!!!!
ته‌واو
.........
شاری ورمێ به کوردی، به فارسی ارومیه و رضائیه.. هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری رۆژئاوای ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گه‌وره‌یه.. ئه‌م شاره وێده‌چێ 40تا50 له‌سه‌دی کورد بن.. کورده‌کانی ئه‌م گه‌وره شاری کورده، (به داخه‌وه) ئه‌م شاره به هی خۆیان نازانن و وه‌ک غه‌ریبه و میوان له‌م شاره ده‌ڕوانن.. شار به ته‌واوی مۆرکی ئازه‌ری به خۆی گرتووه و له کورد و کوردایه‌تی هیچ خه‌به‌رێک نیه.. ته‌نیا نیشانه‌ی کورد بوون هه‌ر ئه‌وه‌نده ماوه که جار به جار ژنه کورده‌کان ده‌بینی له نێو بازاڕ که به جلی هه‌زار ره‌نگی کوردیه‌وه دێنه ده‌ره‌وه و مانتۆیهکیان به سه‌ر کراسه‌که‌یان دا کردوه یان پیاوه به ته‌مه‌نه‌کانیان که کۆت و شه‌ڵواریان له به‌ر کردوه و جامانهیهکیش به سه‌ریانه‌وه!!! ئه‌م دیمه‌نانه ئه‌وه‌نده پارادۆکس ده‌خاته مێشکته‌وه، که بێزت له کورد و کوردایه‌تی دێت...
ئیتر هیچ خه‌به‌رێک له نووسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردی نیه.. ئه‌گه‌ر هه‌شبێت به ده‌گه‌مه‌ن!! له به‌ر مارکی (تجزیهطلب) که ته‌نها بۆ کورد داتاشراوه، شاراوه‌یه..
کورده‌کانی ئه‌م شاره زۆربه‌یان بادینین که جیا ده‌کرێنه‌وه به دوو لقی شکاکی و هه‌رکیانی.. زاراوه‌کانی دیکه‌ی کوردیش وه‌ک سۆرانی لقی موکریان به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌بینرێن.. سه‌یر و سه‌مه‌ر ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی کورده‌کانی ئه‌م شاره زمانی ئازه‌ری به پاراوی ده‌زانن به‌ڵام درێغ له ئازه‌ریه‌ک که کوردی بزانێت.. ئه‌م ناوچه‌یه‌ی که ئێمه‌ی لێی داده‌نیشین کوردن هه‌ر کات ده‌ڕۆم بۆ نانه‌واخانه؛ هه‌ر که‌س که دێت ده‌پرسێت بۆ ئاخر نه‌فه‌ر به ئازه‌ری ده‌پرسێت!!! ده‌شزانێ که ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌ستاون بۆ نان کوردن نه‌ک ئازه‌ری...
کورده‌کانی ئه‌م شاره له بواری ماڵیه‌وه یان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نن یان زۆر فه‌قیرن.. ده‌وڵه‌مه‌نه‌کان مووچه و مه‌زرا و باخی باشی ترێ و سێویان هه‌یه..بازێکیشیان له ڕێی کڕین و فرۆشتنی ماده سڕکه‌ره‌کان و خواردنه‌وه‌کان(مشروبات)ده‌وڵه‌مه‌ند بووگن.. فه‌قیره‌کانیش به زۆری خه‌ریکی ده‌س فرۆشی مه‌وادی موخهدر و له‌ش فرۆشین !!!!
له بواری که‌ش و هه‌واوه، ئه‌م شاره، زستانێکی سارد و هاوینێکی فێنکی هه‌یه.. خه‌ڵکی ورمێ زۆربه‌یان جوان چاکن.. قژیان کاڵ و چاویان شین و سه‌وزه و له به‌ره‌که‌تی هێرشی عه‌ره‌به‌کانیشه‌وه سه‌ر ڕه‌ش و روومه‌ت ره‌ش و ئه‌سمه‌ر و چاو ره‌شیش که‌م نین..
له بواری چالاکی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زۆر له پاشن.. تا راده‌یه‌ک که زۆربه‌ی کورده‌کان ته‌نانه‌ت نووسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردی نازانن.. هه‌ر وه‌ها ئازه‌ریه‌کانیش!!! خه‌ڵکی ئه‌م شاره به تێکرا رێزی میوان و غه‌ریبه و ریش سپی و سه‌ر پیه‌کان ده‌گرن.. و ته‌نها شارێکی دوونه‌ته‌وه‌یه که له چاو باقی شاره ئازه‌ری نشین و کوردنشینه‌کان، که‌مترین کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان هه‌یه..
له باری ئایینه‌وه ئه‌م شاره ته‌نها شارێکی ئێرانه که رێژه‌یه‌کی به‌رچاو گاوری تێدا ده‌ژی و حه‌فتانه و ساڵانه رێ و ره‌سمی ئایینی خۆیان به‌ڕێوه ده‌بن.. یه‌کێک له کلێسهکانیان ناوی کلێسه‌ی "نه‌نه مه‌ریه‌م"ه
کورده‌کان سونین و ئازه‌ریه‌کانیش شێعه‌ن..
یه‌کێک له سه‌یرانگاکانی ورمێ شوێنێکه که پێی ده‌ڵێن "به‌ند" که زیاتر لایه‌نی پیشان دانی ماشێنه‌کان و فیز کردن به ماشێنه‌کانیانه‌وه زیاتر زه‌ق و به‌رچاوه تاکوو رابواردن.. هه‌رچه‌نده که رابوواردن و بزه و خۆشی و پیکهنێن له ئێران دا هه‌ر نه‌ماوه..
کۆتایی به‌شی دووهه‌م
.........
من و خوێندنه‌که‌م (1)
ئه‌وا دوا به داوی ئه‌وه‌ی که به تاقیکاریه‌ک که پێی ده‌ڵێن کنکوری فرهنگیان تاقی کرامه‌وه.. به شێوه‌یه‌کی سه‌ر سووڕهێنه‌ر ده‌رچووم ( له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێم سه‌رسووڕهێنه‌ر، چوونکا ته‌نانه‌ت کتێبیشم نه‌بوو بۆ خۆ ئاماده‌کردن. یاعنی هه‌ر وه‌ک فشقیاتێک رۆشتم بۆ ئه‌م تاقیکاریه...به ته‌مای ده‌رچوون نه‌ڕۆشتبووم)
که چی ده‌رچووم..بۆ ئه‌وه‌ی درێژه بده‌م به خوێندنه‌که‌م و ئاستی زانیاری خۆم به‌رمه سه‌ر!!!! به‌ڵام هیچ که ئاستی زانیاریم نه‌چووه‌ته سه‌رێ!! به‌ڵکوو وه‌ک زه‌ختی نه‌خۆشیش به‌رده‌وام له دابه‌زین دایه..
ده‌رسه‌کانمان له دوو رۆژ دا دابه‌شیان کردوه، یاعنی سه‌ر له به‌یانی رۆژی شه‌مه تاکوو ئێواره‌ی رۆژی یه‌ک شه‌مه.. جا تێ ترنجانهی ده‌رسه‌کانمان له به‌ر ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌و مامۆساتایانهی که لهگلمانن وه‌ک خوێندکار؛ ده‌بێ له قوتابخانه‌کانی شاره‌کانی خۆشیان ده‌رس بڵێنه‌وه.. بێجگه له من و چه‌ند که‌سێکی تر.. جا خۆ من که نیشته‌جێی ئه‌م شاره نیوه کورده واته ورمێ م؛ دوای ئه‌و دوو رۆژه، ده‌بێ دوو رۆژیش بحه‌وێمه‌وه.. نه.. نه.. وا نه‌زانن له به‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌رسه‌کانمان زۆرن و پیا رانهگهین و مامۆستاکانمان زه‌خت ئه‌خه‌نه سه‌رمان نه.. به ڵکوو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ئه‌وه‌نده به‌تاڵین .. که به ته‌واوی وه‌ڕه‌ز ده‌بین به ده‌س ئه‌و ده‌رسه هیچ و پووچ و دوور له ناوهرۆکانهمانهوه..
سه‌ره‌تا له سه‌ر ئه‌م شاره و ئه‌م ناوه‌نده و دواتریش له سه‌ر مامۆستاکان و قوتابیه‌کان و وانه‌کانمان و ناوه‌رۆکیان بۆتان دێمه ئاخافتن..
بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ینووسم که ساڵانی داهاتووی ژیانم چاو له‌م گێژاوه‌ی ژیانم بکه‌م که چلۆن باشترین کاته‌کانی ژیانم به فیڕۆ رۆشت و منیش هیچ کاریگهریهکم له سه‌ر چاره‌نووسی خۆم نه‌بوو..
کۆتایی به‌شی هه‌وه‌ڵ
.........
12 ساڵان ده‌بێ که چیرۆکی "مێشک کامپیوتری" ده‌نووسێ. و دێته ناو جه‌رگه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی. شاعیری به‌ڕێز کاک ره‌سووڵ عه‌بدوڵا نیژاد له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا به جوانی فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردی ده‌کا. 16ساڵان ده‌بێ که یه‌که‌مین به‌رهه‌می به ناوی "رزگاری"پێشکه‌ش به ئه‌ده‌بی منداڵان کردووه. پاشان له ته‌مه‌نی 18 ساڵی دا دووهه‌مین به‌رهه‌می به ناوی "ئامانج و ئاوات" چاپ کردووه. له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا بوه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نووسه‌رانی ئێران. له ساڵی 2008 دوو به‌رهه‌می وه‌رگێڕاوی له شاری هه‌ولیر به چاپ گه‌یاندووه.
رێزدار مه‌نووچێهر پووردڵ ئێستا له ورمێ خه‌ریکی خوێندن له رشته‌ی مه‌هه‌ندیسی ئه‌له‌کترۆنیکه.
به ناوی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی "خاتوون" و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نستیتۆی ئه‌حمه‌دی خانی له شاری ورمێ؛ هیوای سه‌رکه‌وتن و گه‌شه سه‌ندنی هه‌ر چی زیاتر، بۆ ئه‌م نووسه‌ر و وه‌رگێڕه‌ی کورد ده‌که‌ین. هیوادارین نمونه‌ی لاوانی سه‌رکه‌وتووی کورد به‌رده‌وام له زیاد بوون دابێ. بۆ خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی کورد.
به‌رهه‌مه له چاپ دراوه‌کانی کاک مه‌نووچێهر پووردڵ بریتین له :
رزگاری
ئامانج و ئاوات
مه‌زرای گیانه‌وه‌ره‌کان
.........
ئاخۆ به‌ش کیلـۆیهک ته‌ماته‌ی ۲۸۰۰ تمه‌نی هێنابێته‌وه؟؟؟!!!


.........
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی کورد دارین زانیار، گه‌نجێکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورده له 2-6-1987دا له سوید، له دایک بووه. دارین هه‌روه‌كوو خۆی بۆ میدیاكان باسیده‌كات هه‌ر له ته‌مه‌نی 3 ساڵییه‌وه حه‌زی له هونه‌ری مۆسیقا هه‌بووه...
هه‌ر چه‌نده دارین زانیار له‌دایکبووی وڵاتی سویده به‌ڵام له دڵه‌وه لاوێکی کورده و له کاتی تاقیکردنه‌وه‌یدا له به‌رنامه‌ی ئیدۆل ئاڵای کوردستانی ده‌کرد به‌سه‌ر سنگیه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له سویدیه‌کانیش له خۆشه‌ویستی دارین ئاڵای کوردستانیان ده‌شه‌کانده‌وه.
دارین له ماوه‌ی هاتنه نێو گۆڕه‌پانی ههنهرهوه، سێ ئه‌لبۆمی گۆرانی هه‌یه که به زمانی ئینگلیزی وتراوون. هۆنراوه‌ی هه‌ندێک له گۆرانیه‌کان هی دارین خۆیه‌تی و چه‌ندین هۆنراوه‌شی له لایه‌ن هۆنراوه‌نووسانی جیهانیه‌وه بۆ نووسراوه..
دارین زانیار له ساڵی 2007دا باشترین خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت و هه‌ڵده‌بژێرێت به باشترین كوردی ساڵی 2007، به‌هۆی سۆز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی وڵاتی سوید بۆ دارین-ی سوپه‌ر ستار 4 هه‌زار سویدی ناوی منداڵه‌كانیان ناوه (دارین)و وشه‌ی (دارین) له فه‌رمانگه‌ی باری كه‌سێتی ئه‌و وڵاته جێگیركراوه وه‌ك لایه‌ك و له‌سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌م ئه‌ستێره به‌هره‌مه‌نده تا ئێستا ده‌یان خه‌ڵاتی پێدراوه به‌هۆی لێهاتوویی له بواری هونه‌ره‌كه‌یدا ..
هه‌روه‌ك خۆشی ئاماژه‌ی پێدا جارێكیان له سوید ده‌ستنیشانده‌كرێت كه خه‌ڵات بداته هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكای لاتین (شاكیرا)و هه‌ر له‌وێشدا خۆی پێده‌ناسێنێ... ئه‌م لاوه هه‌ژده ساڵه بۆته هێمای مه‌زنی لاوی کورد له سوید...
دارین له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی (TISHK-TV) له شه‌وی 5-6/2/2007، ئاماژه‌ی به‌وه دا که ده‌نگی مایکڵ جا‌کسۆن وتامی پیزا و کۆلا له ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ک و تامی یاپراخ و ماستاو خۆشتره به‌لایه‌وه.. پێشکه‌شکاره حیزبییه‌که، به چاوێکی به‌رته‌سکانه و ناوچهگهرایانهی حیزبییه‌وه!! گه‌ندترین پرسیاری ئه‌وه بوو:" tishk tvیان ."roj tv ، به‌ڵام دیاره که‌سێک که له سه‌ر سفره‌ی که‌سێک دانیشتبێت قه‌د ناڵێ ده‌ستان خۆش نه‌بێ بۆ خواردنتان ئه‌ویش گووتی:" tishk tv" جا سه‌یری ئه‌و مێشکه بچووکه‌ی کورد بکه!!! سه‌یری ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه..
هه‌روه‌ك خۆی وتی:" به‌نیازه سه‌ردانی كوردستان بكات و وتیشی كه ئه‌و كوردی سوید و كوردی هه‌موو دنیای خۆشده‌وێت هه‌روه‌ها كوردستان و سویدی زۆر خۆشده‌وێت و حه‌ز به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.." به‌ڵام چۆن ده‌بێ که‌سێک ناوی کورد بێنێت و ئاگای له رق و کینه و دووبه‌ره‌کی نه‌بێت.. بۆیه ئه‌وا که‌ناڵه کوردیه‌کانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی وان له هه‌نده‌ران ئه‌وانیش فێری دووبه‌ره‌کی بکه‌ن.. ئه‌گینا له بزووتنه‌وه‌ی کورد دژی کورد جێ ده‌مێنن!!
ماوه‌ته‌وه بڵێین هیوادارین نموونه‌ی (دارین)مان زۆر بێت، چونكه ئه‌و له رێگای هونه‌ره‌كه‌یه‌وه كورد و كوردستانی ناساندووه به ئه‌وروپاو جیهان، كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆ‌یا خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی... به‌ڵام که‌ناڵه خۆێڕیهکانمان له رێگه‌ی دوو به‌ره‌کی و سنوورکێشانی حیزبایه‌تی هه‌زارانی وه‌ک دارین کاول ده‌که‌ن..
.........
ئه‌وا دیسان ده‌ڵه دزه‌کانی نیرووی ئینتیزامی ده‌ستیان دایه دزییه‌کی دیکه ئه‌م جاره روویان له ماڵی ئێمه و دراوسێکانمان کرد. و دوێنی له کاتێک دا که خۆمان له ماڵ نه‌بووین رۆشتوونه‌ته سه‌ربانی ماڵه‌که‌مان و ساج و LNB ی سهتهلایتهکهیان دزیوین. هه‌ر وه‌ک جاران که بیره و ویسکی و خواردنهوهکانییان به خه‌ڵکه‌وه ده‌گرت و خۆیان ئه‌یان خوارد یان هه‌ر بۆ خۆیان ده‌یان فرۆشت!!! ئه‌م جاره‌یان که‌س نازانێ ئه‌م ساج و LNB یانه له کوێ ده‌فرۆشن...
ئه‌وا که‌س نازانێ ئه‌بێ تا که‌ی ئه‌و به‌رنامه ناحه‌زانه‌ی تهلهڤیزیونهکانی ئێران چاو لێ بکه‌ین....

.........



